پلاندانانی ھەرێم: پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان دەستپێدەکات

3کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستەی ئامار دەستدەکات بە جێبەجێکردنی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە حەوت ھەزار و ٤٠٠ کەس پێشتر راھێنانیان پێکراوە و سەردانی سەرجەم ناوچە شارنشین و گوندنشینەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و فۆڕمی گەمارۆسازی بۆ بیناکان پڕ دەکەنەوە. 

دەشڵێت، ھەر لەو ماوەیەدا، وەزارەتی پلاندانانی ھەرێم بەردەوام دەبێت لە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عیراق، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو خاڵانەی ھێشتا رێککەوتنیان لەسەر نەکراوە، بە تایبەت سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.

بڕیارە رۆژی ٢٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عیراق و ھەرێم بەڕێوەبچێت و پلاندانانی ھەردولاش زۆرینەی ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئەنجامداوە.