لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێتی پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و نەوەیەکی نوێ لە حزبەکەدا ھاتووەتە پێشەوە کە ئامانجی سەرەکییان خزمەتکردن و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتییانە.
عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی بە پرۆسەیەکی چارەنوسساز لەم ھەڵبژاردنە دەڕوانێت و ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی بەڕێوەبچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی دەیەوێت ئەم ھەڵبژاردنە بکاتە دەرفەتێک بۆ دانانی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان بەشێوەیەکی گشتی.