ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، ھۆکاری کشانەوەی یاسای رێکخستنەوەی پلەبەندی موچە روونبکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پرسیارێکی ھادی سەلامی ئەندامی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد، سەبارەت بە ھۆکاری کشانەوەی یاسای خزمەتی شارستانی و رێکخستنەوەی پلەبەندی موچە نەناردنەوەی لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵدا.
یاساکە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە پەرلەمانەوە گەڕێنرایەوە بۆ ئەوەی بەپێی دیدگای حکومەت و کارنامەی وەزاری رێکبخرێتەوە.
یاسای خزمەتی شارستانی، رێکخستنەوەی پلەی وەزیفی و پلەبەندی موچەی تێدایە کە جێی یاساکانی پێشوو دەگرێتەوە .