عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عیراق داوادەکات ھاوکاری خەڵکی لوبنان بکرێت و عیراقییەکانیش دەرگای ھاوکاری بەڕووی ئاوارەکانی ئەو وڵاتەدا بکەنەوە کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە ماڵەکانیان جێھێشتووە.
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ھەڵوێستێکی روون ھەبێت بەرامبەر ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان و شەرعیەتی تەواو بە ھێرشەکانی مقاوەمەی ئیسلامی دەدات دژی ئیسرائیل و پێویستە رێگری لەو جۆرە ھێرشانە نەکرێت.
دەشڵێت، مەرجەعی باڵا داوا لە ھاووڵاتیانی عیراق دەکات رۆڵیان ھەبێت لە کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی گەلی لوبنان و ھەڵوێستی توند ھەبێت دژی ئیسرئیل.