لە سلێمانی و ھەڵەبجە تاقمێکی تیرۆریستی دەستگیرکران

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزور تاقمێکی تیرۆریستییان دەستگیر کرد کە پیلانیان بۆ کردەوەی تیرۆریستی دانابوو.

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بە ھاوکاری ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستییان لە سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیر کرد کە پیلانیان دانابوو خۆیان ڕێکبخەن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، بەڵام شەوی ٢٧ لەسەر ٢٨ی تەموز لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوار ئۆپراسیۆنی گەورە و ھاوکاتدا چوار تیرۆریست دەستگیرکران کە دوانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە، لەلایەکی ترەوە لە ئۆپراسیۆنێکی تردا لە سلێمانی  ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێکی تریان دەستگیر کرد.


دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاشکراشیکردووە، لێکۆڵینەوەی ورد کراوە و دەرکەوتووە تیرۆریستە دەستگیراوەکان بە پێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لە ویلایەتی باشوور.