روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکی ورددا سەرکردەیەکی حزبوڵای عیراقی تیرۆر کردووە.
بەپێی روانگەی سوری، ئیسرائیل بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کردووەتە ئامانج، کە بەھۆیەوە سەرکردەیەکی کەتائیبی حزبوڵای عیراقی کوژراوە، کە ئەو سەرکردەیە خاوەنی بارەگایەکی سەربازییە لە ناوچەکە و نازانرێت بەرەو کوێ رۆشتووە.
بەپێی روانگەکە، ئەو ئۆتۆمبێلە لە نزیک سەعات پێنجی بەیانی ئەمڕۆ بە سووتاوی بینراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە، کە چەند کیلۆمەترێک لە ناوچەی سەیدە زەینەب دوور بووە.
روانگەی سوری ئەوەشی ئاشکرا کردووە، دەنگی تەقینەوەی بەھێز لەو بۆردومانەدا نەبیستراوە، چونکە بە وردی ئۆتۆمبێلەکە پێکراوە.