محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری موسل رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەرێوەدەچێت.
وتیشی، بەھیوان دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا بە گڕوتینەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکە بکەن.
حەلبوسی باسی لەوەش کرد، نەینەوا پێویستی بە بەرقەرار بوونی سیاسیە و تا رەوشی سیاسی لەو پارێزگایە ئاسایی نەبێتەوە نەینەوا ھەروا دەمێنێتەوە و لەوەی ئێستا ھەیە باشتر نابێت.