مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەری دێرین فەهمی ئەحمەد بەسەردەکاتەوە
2024-09-18
|
کوردسات نیوز
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین "فەھمی ئەحمەد عەزیز" یانکرد و لە نزیکەوە لە تەندروستیان پرسییەوە و ھیوای سەلامەتی ھەمیشەییان بۆ خواست.
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی فەھمی ئەحمەدیان بەرزنرخاند لە کاروانی خەبات و شۆڕشی چەکداری کە وەک پارتیزان و تێکۆشەرێکی ئازاو بەورەی گەلی کورد دانەبڕا لە خەبات و ئازایانە لە قۆناغەکانی سەختی شۆڕش بەشداریکردو وەک قارەمانێکی یەکێتی لەگەڵ گەلەکەیدا مایەوە .
مەکتەبی سکرتارییەت روونشیانکردەوە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و ھەڤاڵ قوبادتاڵەبانی تێکۆشەرانی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ بەسەردەکرێنەوە و لەپای ئەو خەباتەی پێشکەشی گەلەکەیان کردووە رێزیان لێدەنرێت کە ھەڤاڵ فەھمی یەکێکە لەو قارەمانانە .
لەپای ئەو بەسەرکردنەوەو رێزلێنانە فەھمی ئەحمەد وێڕای دەربڕینی سوپاس گوزاری رایگەیاند ئەم ھەنگاوانە سورتریان دەکات کە وەک ھەمیشە لە خزمەتی گەل و خەڵکدابن و ھەر پێشمەرگەکەکەی شۆڕشی نوێ بن بۆ ئاوەدانی و داکۆکیردن لە مافەکانی گەلی کورد
|