فڕۆکەیەکی ھاوکاری پزیشکی عیراق گەیشتە لوبنان

2024-09-18   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
دوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی لە لوبنان، فڕۆکەیەکی ھاوکاری پزیشکی عیراق گەیشتە ئەو وڵاتە و ١٥ تۆن ھاوکاری لەخۆدەگرێت.

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی ھاوکاری پزیشکی عیراق گەیشتە فڕۆکەخانەی بەیروت، ئەوەش دوای ئەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان لوبنان و عیراق لەدوای رووداوی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی کرانەوە.

وەزیری تەندروستی لوبنانیش رایگەیاند، ھاوکارییەکەی عیراق ٢٠ پزیشک و کارمەندی تەندروستی و ١٥ تۆن ھاوکاری لەخۆدەگرێت.

دوێنێ لەدوای ئەو رووداوەی لوبنان، عیراق دەستبەجێ ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری بە نەخۆشخانەکانی لوبنان راگەیاند.