گەشەی ئابووری جیھان بەرز دەبێتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات گەشەی ئابووری جیھان ٦% تۆمار بکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە راپۆرتی وەرزی خۆیدا سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، لەمساڵدا گەشەی ئابووری جیھان ٦% تۆماردەکات و ساڵی ٢٠٢٢ش ئابووری جیھان ٤.٩% گەشەکردن بەخۆیەوە دەبینێت.


لە راپۆرتە وەرزیەکەی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بەناوی قەیرانەکانی ئابووری جیھان بڵاوی کردووەتەوە ھاتووە، پێشبینیەکان بۆ گەشەی ئابووری وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان لە شەش پۆینت حەوتەوە دابەزیوە بۆ شەش پۆینت سێ، وڵاتە پێشکەوتووەکانیش پێشبییەکانی گەشەکردنیان لە پێنج پۆینت یەکەوە بەرزبووەتەوە بۆ پێنج پۆینت شەش لەمساڵدا.


لە کۆتایی راپۆرتە وەرزیەکەی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتییدا سەرەڕای ئەوەی ئاماژە بە باشبوونی رەوشی ئابووری جیھان دەکات لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢، ھاوکات ھۆشداریداوە بۆ بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان چونکە گۆڕانکاری بەرچاو لە گەشەی ئابووری جیھان دەستەبەر دەکات، بەڵام پشتگوێ خستنی رێکارەکانی خۆپارێزی و بەکارنەھێنانی ڤاکسین، چاوەڕوان دەکرێت گەشەی ئابووری وڵاتان دووچاری داڕمان بکات.