لە ھەفتەیەکدا لە ھەرێم زیاتر لە ٢١ ھەزار کارتی دەنگدان وەرگیراونەتەوە

2024-09-16   |  
فۆتۆ: 
هادی
لە ماوەی ھەفتەیەکدا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢١ ھەزار کارتی دەنگدان وەرگیراونەتەوە، کە زۆرترینیان لە سنووری ھەولێر بووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا ٢١ ھەزار و ٣٥٢ کارتی دەنگدان لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک وەرگیراونەتەوە.

راشیگەیاندووە، ١١ ھەزار و ٤٢ کارت لە ھەولێر، ٧ ھەزار و ٢٤٢ کارت لە سلێمانی و ٣ ھەزار و ٦٨ کارتیش لە دھۆک وەرگیراوەتەوە، لە تەواوی پارێزگاکانی عیراقیشلە ماوەی ئەو ھەفتەیەدا ٣٨ ھەزار و ٨٠٢ کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەرگیراونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.