نرخی بتکۆین بەرزدەبێتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دراوی گریمانەیی بتکۆین دوای ئەو داڕمانەی لە نرخەکەیدا روویدا، جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

دراوی گریمانەیی بتکۆین لە ناوەراستی مانگی ئایارەوە نرخەکەی رووی لە داشکان کرد، لە دوێنێوە بەرێژەی ١١.٩٨% نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمرۆ دراوی گریمانەیی بتکۆین لە بازارەکانی جیھان بە  ٣٩ ھەزار و ٨٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین دوای ئەوەدێت لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە رۆژنامەی سیتی ئەی ئێمی لەندەنی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد گوایە کۆمپانیای ئامازۆن رەزامەندی نیشانداوە بە دراوی گریمانەیی بتکۆین مامەڵە داراییەکانی رایی بکات.


بەڵام ئێوارەی دوێنێ کۆمپانیای ئامازۆن رەتیکردەوە لە ئێستادا ھەنگاوێکی لەو چەنشنەیان لە بەرنامەدا ھەبێت.