٩٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سوریا دەمێننەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
٩٠٠سەربازی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا دەمێننەوە.

رۆژنامەی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشکرایکرد، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ٩٠٠ سەربازی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا دەھێڵێتەوە. 


ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، پێشبینی ناکات گۆڕان لە ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رووبدات و بەرەنگاربوونەوەی داعش لەلایەن ھەسەدەوە سەرکەوتوو بووە و بەردەوامی پێدەدەن.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان کردووە و بە نیازیشە پێش کۆتایی ئەمساڵ ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.