لە کەرکوک ئۆپراسیۆنێک دژی شانە نوستووەکانی داعش دەستیپێکرد

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کەرکوک ئۆپراسیۆنێکی فراوان دژی شانە نوستوەکانی داعش دەستیپێکرد و ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک، بەرەیەیانی ئەمرۆ ئۆپراسیۆنێکی فراوان  لە چەد ناوچەیکی باشوری پارێزگاکە دژی شانە نوستوەکانی  داعش دەستپێکردوە. 


وتیشی، سوپا  و پۆلیسی فیدراڵی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت،  ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکەش کۆتاییھێنانە بە جموجۆلی داعش لەو ناوچانە بۆ پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و تاوەرەکانی کارەبا.