ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چەند بابەتێکەوە کۆدەبێتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لەبارەی ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و چەند بابەتێکی ترەوە دەستیپێکرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی رێکدەخات و گفتوگۆ دەکات لەبارەی ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی ھەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بۆ ئیدارەی سەربەخۆ و دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ھاوڵاتییان لە وەرزی سەرما.


بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داھاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی ھەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدا بەھۆی ئەم پەتایە و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا، دوو بابەتی تری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبن.