بایدن پشتیوانی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لۆجستی بۆ عێراق دووپات کردەوە.

بایدن لە وتەیەکیدا لە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا، ھۆشداریدا لە روودانی جەنگێکی راستەقینە لەگەڵ زلھێزانی جیھان، ئەگەر بێتو ئەمریکا دووچاری ھێرشی ئەلکترۆنی گەورە ببێتەوە. 


وتیشی، بەپێی ئەو زانیارییانەی ھەیانە روسیا زانیاری ناڕاست بڵاودەکاتەوە و دەیەوێت دەستوەردان بکات لە ھەڵبژاردنی کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٢٢، ھەر لەو لێدوانەیدا جارێکی تر پشتیوانی لۆجستی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپاتکردەوە.