داوا لەسەرۆکی تونس دەکرێت لە بڕیارەکانی پاشگەز بێتەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی تونس چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەت لە پۆستەکەیان دووردەخاتەوە و سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزەش دەڵێت، بڕیارەکانی سەرۆکی تونس وڵات بەرەو دیکتاتۆری و حوکمی تاک رەویی دەبات

قەیس سەعید سەرۆکی تونس چەند بریارێکی نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان، ھەریەک لە بەرێوەبەری دیوانی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری گشتی حکومەت و ژمارەیەک لە راوێژکارانی  حکومەت لە پۆستەکەیان دوورخرانەوە. 


ئەو بڕیارانە دوای ئەوەدێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی تونس،  ھیشام مەشیشی سەرۆکی حکومەتی لەکار دوورخستەوە و پەرلەمانیشی سڕکرد.


لەلایەتی ترەوە راشد غەنوشی سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزە لەبارەی بڕیارەکەی سەرۆکی تونسەوە بۆ سڕکردنی پەرلەمان و ھەڵوەشانەوەی حکومەت دەڵێت، لەھەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانین بۆ بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو بڕیارانە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، بریارەکانی سەرۆکی تونس وڵات بەرەو دیکتاتۆری و حوکمی تاک رەویی دەبات. 


غەنوشی داواش لەسەرۆکی تونس دەکات پاشگەز بێتەوە لە بڕیارەکان و بچێتەوە سەر رێرەوی دیموکراتی.