لە قامیشلۆ یادی شەھیدانی تەقەینەوەکەی ٢٧ی تەموز کرایەوە

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە قامیشلۆ یادی ئەو کەسانە کرایەوە لە تەقینەوەکەی پێنج ساڵ پێش ئێستای ئەو شارەدا شەھید بوون.


بەبۆنەی پێنج ساڵ تێپەڕین بەسەر تەقینەوە گەورەکەی قامیشلۆدا، کە تیایدا ٦٢ کەس شەھید و دەیان کەسی تریش بریندار بوون، لە شوێنی تەقینەوەکەدا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەھیدەکان رێکخرا و جارێکی تر ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکە کرا.


پێنج ساڵ پێش ئێستا و لە ٢٧ی تەموزدا، بارھەڵگرێکی بۆمبڕێژکرا و لە قامیشلۆ تەقیەوە و دواتریش رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردەوەکەی لەئەستۆ گرت.