دوو سەربازی تورکیا لە خواکوڕک کوژران

2021-07-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی سەربازێکی تری، لە ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە میانی لەشکرکێشییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و بەھۆی پێکدادان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، دوو سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک کوژراون، سەربازێکی تریش برینداربوون.


کوژران و برینداربوونی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە، رۆژی سێ شەممە لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک، سەربازێکی تورکیا کوژرا. 


لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ژێر چەند ناوێکدا سوپای تورکیا ھێرش و لەشکرکێشی سەربازیی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.