کازمی: ھەفتانە ٤٠٠ ھەزار ڤاکسین لەجۆری ڤایزەر رادەستی عێراق دەکرێت

2021-07-27
مستەفا کازمی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەم نزیکانە ھەفتانە ٤٠٠ ھەزار ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر دەگاتە عێراق.

(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەسەر ووردەکاری گفتوگۆی ستراتیژی نێوان (بەغداد و واشنتۆن) رایگەیاند: تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا خاکی عێراق بەجێدەھڵن، وتیشی پەیوەندییەکانی نێوان (ئەمریکا و عێراق) پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و دەرفەتی گەورە لەبەردەم وەبەرھێنان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵاتەکەی دروست دەبێت .

(مستەفا کازمی)  وتیشی"  لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، ھەفتانە ٤٠٠ ھەزار ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر بە عێراق دەگاتە.