هەورامان لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەكان تۆماركرا

2021-07-27   |  
ھەورامان یونسکۆ شوێنەوارە جیھانییەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ناوچەی ھەورامان لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە خرایە لیستی شوێنەواری جیھانەوە. لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی شوێنەوارە جیھانییەکانی یونسکۆدا، بەھۆی ھەڵکەوتەی شوێنەکە و بوونی مەرجەکانی رێکخراوی یونسکۆ، ھەورامان وەکو شوێنەوارێکی جیھانی تۆمارکرا و ناوی چووە لیستی شوێنەوارە جیھانییەکان.