بانکی رافیدەین پێشینە دەدات بە میلاکی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق

2021-05-04   |  
بانکی ڕافیدەین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بانکی ڕافیدەین پێشینەی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای ئەوەی بانکی ڕافیدەین لە ماوەی ڕابردوو پرۆژەی پێدانی پێشینەی بە ھێزە ئەمنیەکان خستە بەرباس، لەتازەترین ڕاگەیەندراویاندا بانکی ڕافیدەین سەرجەم لقەکانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە کە دەست بکەن بە پێدانی پێشینە  بە فەرمانبەر و کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ھەر ١٦ لقەکەی لە بەغدا ئاگادار کردووەتەوە کە لەمڕۆوە دەست بکەن بە دابەشکردنی ئەو پێشینەیە و سەرجەم فەرمانبەر و کارمەندی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆی عێراق بگرێتەوە.