لە سنوری پشدەر كەسێك 200 دەفتەری لە هاووڵاتیان وەردەگرێت و دیار نامێنێت

2021-07-27   |  
هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی كەسێكی تر لە سنوری پشدەر، بە ناوی بازرگانی نەوت و گاز 200 دەفتەری لە هاووڵاتیان وەردەگرێت و دیار نامێنێت، یەكێك لەو هاووڵاتیانەی پارەی فەوتاوە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كەسێك لە ناحیەی سەنگەسەر خۆی بە بازرگانی حكومەت و خاوەن كۆمپانیای نەوت و گاز ناساندوە، بە ناوی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون پارەی زۆری لە خەڵكی ئەو سنورە وەرگرتووە و لە ئێستادا دیار نەماوە. وتیشی، ئەو كەسە پارەی لە 80 كەس وەرگرتووە و كۆی پارەكەش نزیكەی 200 دەفتەر دۆلارە.