سێ شاری تورکیا وەک ناوچەی کارەساتبار دیاریکران

2021-07-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرمانگەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا ڕایگەیاند، سێ شار لە باکوری خۆرھەڵات و باکوری خۆرئاوای تورکیا وەک ناوچەی کارەساتبار دەستنیشانکراون، ئەوەش بەھۆی زیانەکانی ئەو لافاوەی ناوەڕاستی ئەم مانگە چەند ویلایەتێکی تورکیای گرتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ھەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی لافاوەکە، لەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە.
١٤ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارینی وەرزی تورکیای گرتەوە و بەھۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەک دروست بوو و دوو کەس گیانیان لە دەستدا و شەش کەسیش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.