وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند

2024-08-31   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
دوای راگرتنی بۆ ماوەی چەند سەعاتێک، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گرفتی ھێڵی ئاسمانی عیراقی چارەسەر کراوە و گەشتەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی دەستی پێکردووەتەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرجەم گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانی عیراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگرت بەھۆی زیادکردنی گەشتەکانی لە دەرەوەی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە.