دوو تەرم لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە دۆزرانەوە

2024-08-31   |  
فۆتۆ: 
هادی
دوو تەرم لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە دۆزرانەوە، کە یەکێکیان کارمەندی پۆلیسی فیدراڵییە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن جوتیارانەوە، دوو تەرم لە نزیک مەزارگەی ئیبراھیم سەمین لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە دۆزراونەتەوە و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیان لێ ئاگادارکردونەتەوە.

وەسفی تەمیمی بەڕێوبەری ناحیەی قەرتەپەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، یەکێک لە تەرمەکان ناسنامەی پێبووە و کارمەندی پۆلیسی فیدراڵییە و خەڵکی قەزای دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، بەڵام تەرمەکەی تر ناسنامەی دیارنییە.

وتیشی، بەمەبەستی توێکاری و ھۆکاری گیانلەدەستدانیان، تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دیالە کراون.