وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ھەزار پڕۆژە ڕاگیراون، حکومەتی ھەرێمیش ٢٠٪ پارەی بودجەی وەبەرھێنانی بۆ پڕۆژە ڕاگیراوەکان تەرخان کردووە و ٨٠٪ی بۆ پڕۆژە نوێکان دیاریکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان پلانی ھەیە نزیکەی ١٠٠٠ پڕۆژە لەم ساڵدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام کەمترین پڕۆژە بۆ ھەردوو پارێزگای سلیمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانکراوە.