گواستنەوەی ١٠٠ خێزانی کەسوکاری داعش لە کەمپی ھۆل بۆ کەمپی جەدعە ڕاگیرا

2021-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
گواستنەوەی ١٠٠ خێزانی عێراقی کە کەسوکاری داعش بوون لە کەمپی ھۆل بۆ کەمپی جەدعە ڕاگیرا.

"عەلی عومەر" یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری کۆچبەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەڕانەوەی ١٠٠ خێزانی کەسوکاری تیرۆرستانی داعش لە کەمپی ھۆل بۆ کەمپی جەدعە لە سنوری پارێزگای نەینەوا، ناڕەزایی کەسوکاری قوربانیانی دەستی تیرۆرستانی لێکەوتەوە، پارێزگاری نەینەواش حکومەتی ناوەندی ئاگادار کردووەتەوە و لە ئێستادا پڕۆسەکە ڕاگیراوە.


"عەلی عومەر" وتیشی نزیکەی ٢٥ ھەزار عێراقی لە کەسوکاری داعش لە کەمپی "ھۆل" نیشتەجێن، زۆربەیان خەڵکی "ئەنبار و سەڵاحەدین"ن، بەشێکی کەمیان خەڵکی "نەینەوا"ن.