سەدر داوا دەکات ھێرشە سەربازییەکان دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕابگیرێن

2021-07-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ڕاگەیاندنەکەی "جۆو بایدن" سەبارەت بە کۆتایھێنان بە ئەرکی جەنگی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، "موقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا دەکات ھێرشەکان لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا ڕابگیرێن.

"سەدر" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ڕێککەوتنی نێوان "کازمی و بایدن" لە کۆشکی سپی، دەبێت تەواوی ھەڵمەتە سەربازییەکان لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق ڕابگیرێن، ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیش کار بکەن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دوورخستنەوەی تیرۆر و توندڕەوان، سوپاسی ھەوڵەکانی "مستەفا کازمی"یشی کرد بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە.


لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشیدا "سەدر" بڵاویکردووەتەوە، عێراق بەرەو سەربەخۆیی و ھەژموون و سەروەری خۆی ھەنگاو دەنێت.