وەرەقەکەی دەستی بایدن بووتە جێی سەرنجی میدیاکان

2021-07-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەرەقەکەی دەستی "بایدن" سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا کە دوو تێبینی لەسەر نوسراوە و لێکدانەوەی جیای بۆ دەکرێت.

"بایدن" لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، وەرەقەیەکی دەستی بەرزکردەوە کە دوو تێبینی تێدا نوسرابوو، ڕاگەیاندنەکان وێنەی وەرەقەکەیان گرتووە و تێیدا لە خاڵی یەکەمدا نوسراوە "پێشنیاری ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان" و لە خاڵی دووەمیشدا نوسراوە "ئێران تاوتوێی ڕاگرتنی ھێرشەکان" دەکات.


ئەگەرچی ناوەڕۆک و مەبەستی ئەو دوو تێبینییەی "بایدن" ڕوون نییە، بەڵام دەوترێت پەیوەندی بەو ھێرشانەوە ھەیە کە لە عێراق دەکرێنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و گروپەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکرێن.