ڕێکخراوی ستۆپ: یاسای چاکسازی بە سستی جێبەجێ دەکرێت

2021-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و گەشەپێدان و ھەڵسەنگاندن، سێیەمین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی پڕۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یاسای چاکسازی بە سستی جێبەجێ دەکرێت و لە ھەموو دامەزراوەکان بە یەک ئاست بەڕێوەناچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی، دامەزراوەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پێشمەرگە ناوخۆ و دۆسیەی ھێزەکانی ئاسایش، ھیچ داتایەکیان ئاڕاستەی دەستەی دەسپاکی نەکردووە لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکەوە.


لە پرسی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و بە پێی ڕاپۆرتی دووەمی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لە کۆی ٩٢٨ ملیار دینار قەرز کە لای بازرگانەکانە، تەنھا دوو ملیار و ١١ ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.