کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە نەجەف تەقییەوە

2021-07-26   |  
نەجەف کۆگایەی چەک و تەقەمەنی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە شاری نەجەف تەقییەوەو ٣ چەکداری حەشد برینداربوون، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش رەتیدەکاتەوە کۆگاکە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومان کرابێت.

فەرماندەیی فیرقەی ئیمام عەلی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی ھێزەکانیان لە سەربازگەی دیوک لە خۆرئاوای نەجەف گڕیگرتوەو بەھۆی تەقینەوەی چەک و تەقەمەنییەکان ٣ چەکداربوون، 
راشیگەیاند، لیژنەیەکی تایبەتمەندی لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی فوراتی ناوەراستی حەشدی شەعبی پێکھێناوە بۆ ئاشکراکردنی ھۆکارەکانی تەقینەوەکە.
لای خۆشییەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عێراق رایگەیاند، دوای تەقینەوەکە لیژنەیەکی تایبەتمەند سەردانی شوێنەکەی کردووەو دەرکەوتووە بەھۆی خراپی ھەڵگرتنی چەک و تەقەمەنییەکان و بەرزی پلەکانی گەرما تەقینەوەکە روویداوەو  ھیچ بۆردومانێک بە فرۆکەی بێفرۆکەوان تۆمارنەکراوە.