دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەنھا لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا، زیاتر دوو تۆن مادەی ھۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە و ٦٣٨ تۆمەتباری ماددەی ھۆشبەریش دەستگیرکراون.
سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕێکی زۆر و جۆراوجۆر ماددەی ھۆشبەر لەناودەبرێن کە فەرمانی کۆتاییان لەلایەن دادوەرەوە بۆ وەرگیراوە، لیژنەیەکیش لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەکان ئامادە دەبن لە کاتی سوتاندیدا.
ڕاشیگەیاند، تەنھا لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا ٦٣٨ تۆمەتباری ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون کە لەو ژمارەیە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ یان بەکارھێنەر و ئەوانیش دیکەش بازرگان و فرۆشیارن، ھەر لەو حەوت مانگەشدا زیاتر دوو تۆن مادەی ھۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە کە لە داھاتوودا ئەوانیش لەناو دەبرێن.