بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر: ئەوانەی بایۆمەتری نەکەن مووچەکانیان ڕادەگیرێت

2024-08-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر، داوا لە کەسوکاری شەھیدان دەکات لە ماوەی ٦٠ رۆژدا بایۆمەتری بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا داوا لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سنوورەکەی کردووە، ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەترییان نەبردووە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٤ و ڕۆژانی دواتر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر بکەن، بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆدی بایۆمەتری.

راشیگەیاندوە، پێویستە لەسەر ھەر کەسوکارێکی شەھیدان ناسنامەی شەھید و کارتی نیشتیمانیی پێبێت، ئەو پڕۆسەیەش بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.