ئەنجومەنی باڵای فەتوا: دۆسیەکەی قاسم شەشۆ ڕێچکەی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر

2024-08-09   |  
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دۆسیەکەی قاسم شەشۆ ڕێچکەی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.

حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو کێشەیەی لە چەند رۆژی رابوردودا ھەستی تەواوی موسوڵمانانی نیگەرانکرد، لە ئێستادا دۆسیەکەی ڕێچکەی یاسایی خۆی گرتووەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و داواکاری گشتی لێئاگادارکراوەتەوە.

راشیگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف بەھەماھەنگی یەکێتی زانایان لەسەر ھێڵن و ئەرکی ئایینی و نیشتیمانپەروەری خۆیان بەجێدەھێنن، داواش دەکات لە پێناو لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەر و سەقامگیری ئاسایشی خەڵکی کوردستان و ھەڵنەگیرسانی ئاشووب کە لەبەرژەوەندی کەسدا نییە ھەموان دانبەخۆدا بگرن و چاوەڕوانی دادگابن ھەڵبستێت بە رێکاری یاسایی و بڕیاری دروست بدات.