قوباد تاڵەبانی: دڵگرانین بە شەھیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش لەکاتی بەجێھێنانی ئەرکدا لە قەرەداغ

2024-08-09   |  
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان بە ھەموو توانایانەوە لەھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی رووداوەکەی قەرەداغ و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەێم راگەیەنراوێکی سەبارەت بە شەھیدکردنی دوو کارمەندی ئاسایش بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دڵگرانە بە شەھیدکردنی دوو کارمەندی ھێزەکانی ئاسایش کە لەکاتی بەجێھێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە دوای رووداوەکەوە ھێزە ئەمنییەکان بە ھەموو تواناوە لەھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەو گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.