کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی بە کۆتا رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردن دیاریکرد.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ٨ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و لە سەعات شەشی بەیانی رۆژی ٧ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ چاودێریکردنی ھەڵمەتەکانی بانگەشەی کاندیدەکان و ھەماھەنگیشیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شار و شارۆچکەکانی عێراق ھەیە، یاداشتی لێکتێگەیشتنیشیان لەگەڵ دەستەکانی راگەیاندن و پەیوەندیش ئیمزا کردووە، جەختیشیکردووەتەوە ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت بەردەوامە.