بەریتانیا ھێز و فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تەرخان دەکات

2021-05-04   |  
کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "ئێچ ئێم ئێس کوین ئیلیزابێس"
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، بەریتانیا گەورەترین کەشتی فڕۆکە ھەڵگر ڕەوانەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ڕۆژنامەی "ئێکسپرێس ستار"ی بەریتانی لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە ڕایگەیاند، بەریتانیا ١٠ فڕۆکەی جۆری "ئێف ٣٥ بی"ی ئەمریکی و ٦ کەشتی سەر بە دەریایی شاھانە و ژێر دەریایی و ١٤ ھەلیکۆپتەر دەنێرێتە سەر کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "ئێچ ئێم ئێس کوین ئیلیزابێس" بۆ بەشداری کردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.


"مایک ویگستن" فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو ھێزە پشتیوانی حکومەتی "بەغداد" دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا، ئاماژەی بەوەش کرد تەنھا ئامانجیان لەناوبردنی داعشە چونکە مەترسین بۆ بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانیشیان بێ جیاوازی. 


کەشتی فڕۆکەھەڵگری "ئێچ ئێم ئێس کوین ئیلیزابێس" گەورەترین و بەھێزترین کەشتی جەنگییە کە بۆ ھێزی دەریایی شاھانەی بەریتانیا دروستکراوە و دەتوانێت ٤٠ فڕۆکە ھەڵبگرێت.