کەشناسی هەرێم وادەی دابەزینی پلەکانی گەرمای ئاشکرا کرد

2024-07-23   |  
فۆتۆ: 
یەحیا
سبەینێ پلەکانی گەرما لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزین دەکەن، ھاوکات لە چەند ناوچەیەکیش پێشبینی خۆڵبارین دەکرێت.

کەشناسی ھەرێم پێشبینی پلەکانی گەرمای بۆ ٤٨ سەعاتی داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بۆ سبەینێ چوار شەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشوری ھەرێمیش کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەجۆرێک بەرزترین پلە لە ھەولێرە ٤٤ پلەی سیلیزی دەبێت.

ھاوکات دەسەڵاتی کەشناسی عێراق بڵاوییکردەوە، تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما لە بەغداد تۆماردەکرێت کە دەگاتە ٤٨ پلە.