ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

2024-07-23   |  
فۆتۆ: 
هادی
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی دەکات.

بە پێی کارنامەی کۆبونەوەکە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای باری کەسێتی و پڕۆژەیاسای دادوەری دەکرێت، ھەروەھا لە بڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی دەکرێت.

ھەر بەپێی کارنامەکە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ھەمواری دووەمی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠١٦ دەکرێت، ھاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسیش دەکرێت.