لە ئێران زیادبوونی قەیرانی دارایی قوڵتردەبێتەوە

2024-07-21   |  
فۆتۆ: 
کەژان
میدیایەکی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، تا دێت قەیرانی دارایی لە ئێران قوڵتردەبێتەوە، ئەوەش نیگەرانی دانیشتوانەکەی لێکەوتووەتەوە.

ماڵپەڕی “ئیقتیساد ئۆنلاین”ی ئێرانی لە ڕاپۆرتێکیدا، باس لەوەدەکات قەیرانی دارایی ئێران ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوونە و تا دێت زیاتر قوڵدەبێتەوە، ئەوەش وایکردووە ژیانی ھاووڵاتیان قورستربێت، بە تایبەت لە کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبووندا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو مووچەیەی ئێستا فەرمانبەران و کاسبکاران لە ئێران وەریدەگرن، ئەگەر بۆ ماوەی ٥٠٠  ساڵ پاشەکەوت بکەن، ئینجا دەتوانن یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە ڕووبەری ٧٥ مەتر بکڕن.