سودانی و سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبونەوە

2024-07-21   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
سەرۆک وەزیرانی عێراق و لوبنان کۆبونەوە و تاوتوێی چەند بابەتێکی سیاسی و ئابوری نێوان ھەردوو ووڵاتیان کرد.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سودانی پێشوازی لە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنانی کرد. 

بەپێی زانیاری میدیاکانی لوبنان، سەردانەکەی میقاتی لەسەر بانگھێشتی سودانی بووە و ھەریەک لە وەزیرانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە و گواستنەوە و وزەی لوبنان یاوەری دەکەن. 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دۆسیەی سوتەمەنی عێراق کە وزەی کارەبای لوبنان دابیندەکات لەگەڵ قەرزەکانی عێراق و چەند بابەتێکی سیاسی تەوەری سەرەکی کۆبونەوەی نێوان ھەردوولا دەبێت.