بلینکن: ئێران دەتوانێت لە ماوەی سێ ھەفتەدا پێداویستی چەکی ئەتۆمی دروستبکات

2024-07-21   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران لە توانایدایە پێداویستی دروستکردنی بۆمی ئەتۆمی لە ماوەی دوو بۆ سێ ھەفتەدا بەرھەمبھێنێت.


 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆخی ئێستا دژوارە، چونکە ئێران ھۆکاری پەکخستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیە، لەبەرئەوەی ھەنگاوەکانی ئێران بۆ بەرھەمھێنانی ئەو چەکە خێرا بووە و دەتوانێت لە ماوەی دوو بۆ سێ ھەفتەدا پێداویستی دروستکردنی بۆمی ئەتۆمی دروست بکات. 

وتیشی، ئەمریکا بە وردی چاودێری چالاکیەکانی ئێران دەکات بۆ بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی و لە چەند ھەفتەی ڕابردووشدا ئێران بە چڕی کاری لەسەر ئەو بابەتە کردووە، بەڵام واشنتۆن رێگە نادات تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.