چەند گەنجێک لە سلێمانی ھەڵمەتی ماڵ بە ماڵیان لە سلێمانی دەستپێکردووە

2021-07-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە پێناو ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو، ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش پرۆژەی ھەڵمەتی ماڵ بەماڵیان بەڕێوەبرد، کە نامەیەکی تێدا نوسراوە و بەسەر ماڵاندا دابەشی دەکەن، لەنامەکەدا داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن ئاو بەفیڕۆ نەدەن و رەچاوی کەمبونەوەی ئاوی خواردنەوە و دابەزینی ئاوی ژێر زەوی بکەن، کە بەھۆی وشکە ساڵییەوە، زۆر گەڕەک و ماڵ بێئاو بوون.