حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ھەرێمی کوردستان زیادیانکردوە
2021-07-24
|
کوردسات نیوز
حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەراود بە پێنچ مانگی ساڵی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٠% زیادیکردووە، زۆرترین حاڵەتەکانی خۆکوشتنیش لە نێو پیاواندایە، ھاوکات ژمارەی سکاڵاکانیش لە بەرامبەر توندوتیژییەکان زیادیکردوە، بە شێوەیەک ساڵی رابردوو سێ ھەزار و ٣٧ سکاڵا تۆمارکراوە، بەڵام تەنھا لە پێنج مانگی ئەمساڵدا پێنج ھەزار و ٢٦٨ سکاڵا تۆمارکراوە، توێژەرێکی کۆمەڵایەتیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، رەوشی ھەرێمی کوردستان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتنە و پێوستە چارەسەرێکی بە پەلەی بۆ بدۆزرێتەوە.
|