توشبوانی کۆرۆنای گۆڕاو لە دھوک پێویستیان بە چاودێری چڕ ھەیە

2021-07-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رۆژانە زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە پارێزگای دھۆک توشی کۆرۆنا دەبن، زۆربەی تووشبوانیش پێویستیان بە چاودێری چڕ ھەیە، بەشێک لە ھاووڵاتیانی دھۆکیش ھوکاری بەرزبونەوەی توشبووانی کۆرۆنا بۆ پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی دەگەڕێننەوە، وتەبێژی تەندورستی دھۆکیش دەڵێت، باشترین رێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە، جگە لە وەرگرتنی ڤاکسین، راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆیە.