بەھۆی زریان و رۆچوونی زەوی لە ھندستان ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

2021-07-24   |  
ھندستان زریان و رۆچونی زەوی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی قوربانیانی زریان و رۆچونی زەوی لە ھندستان بۆ ١٢٥ کەس بەرزبۆتەوە و دەیان ھەزار کەسیش رزگار کراون.

بەھۆی ئەو زریان و لافاوەی لە چەند رۆژی رابردودا لە ھندستان رویدا و بووەھۆی رۆچونی زەوی ، ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤٢ کەسیان لە باکوری شاری مۆمبایدا بوون و تیمە فریاگوزارییەکانیش ٩٠ ھەزار کەسیان رزگار کردووە.
تائێستا ٤٠ کەس رزگار نەکراون کە ٣٦ سەعاتە بێسەروشوێنن و پێشبینی دەکرێت سەرجەمیان گیانیان لەدەستدابێت. بەپێی زانیارییەکانی حکومەتیش، ئەو زریان و لافاوە لە ٤٠ ساڵی رابردودا بێوێنە بووە.