ئەمریکا ٢٠٠ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی فایزەر دەکڕێ

2021-07-24   |  
ئەمریکا فایزەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا بڕیاریدا بە کڕینی (٢٠٠) ملیۆن دۆزی تری ڤاکسین لە جۆری (فایزەر)، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پێشھاتە مەترسیدارەکان.

کۆشکی سپی رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کڕینی (٢٠٠) ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی فایزەر، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رەوشە نوێییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ھاتۆتە ئاراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پرۆسەی کوتان لە ئەمریکا تا کۆتایی بەھاری ساڵی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
پسپۆڕانی نەخۆشییە گوازراوەکانیش رایانگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەدوور نەبوون لە تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا، بەڵام نیشانەکان لەسەریان زۆر سوک بوون یاخود ھەر ھیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەیان لەسەر دەرنەکەوتووە.