خەمیس خەنجەر: لە دوو ھەفتەی داھاتوو پارێزگاری کەرکوک دیاریدەکرێت

2024-03-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە دەڵێت، لە ماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکلایدەکرێتەوە و لێکنزیکبوونەوەی باشیش بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو پرسە ھەیە.

خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوو ھەفتەی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بە بەشداری سەرجەم پێکھاتەکانی پارێزگاکە بەڕێوەدەچێت بۆ دیارکردنی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و یەکلایکردنەوەی پۆستەکان.

 ئەوەشی خستەڕوو، لێکنزیکبوونەوەی باش لەنێوان لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ھەیە، بۆ دیاریکردنی پارێزگار.