سودانی بۆ بە دواداچوون و کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری گەیشتە موسڵ

2024-03-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بە دواداچوون و کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی رەسمی گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا و ئامانجی سەردانەکەشی لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە دەستپێکردنی کارکردن لە پرۆژەی بنیاتنانی شاری غەزلانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی لەو سەردانەیدا بەشداری دەکات لەکردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوازی و بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی چەند پرۆژەیەکی تر لەناو شاری موسڵ و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری.